هواوی تەبلێتێكی دژە تـەڕبوون بەرهەم دێنێ
كۆمپانیای Huawei ئامێرەكانی لەریزی ئامێرە پێشكەوتووەكان دێن، مۆبایلەكانی كۆمپانیا ئەوانەی دەستەبژێرن زۆر سەركەوتوون. كۆمپانیای ناوبراو لەم ماوەیەدا تەبلێتێكی دژە تەڕبوونی بەناوی Honor WaterPlay بەرهەم هێنا.
تەبلێتی ناوبراو لە ستاندەری جۆری IP67 سوود وەردەگرێ، هەروەك ئاماژە پێكرا بەتەڕبوون تێكناچێ، دەكرێ بیبەی ناو قوڵایی ئاو..
شاشەی تەبلێتەكە 10 ئینجە، كوالیتی نیشاندانی سەرووی فول ئیچ دییە. یەكەی لێكدانەوەی هەشت بەشە. كارتی گرافیكی زۆر لەسەرێیە. میمۆرییەكەی 32 هەتا 64 گیگابایتە و رامەكەی 4 گیگاباتە. هەرچەندە بەهۆی كارتی میمۆرییەوە قەبارەی هەڵگرتنی داتاكانی زیاد دەكرێ. سیستەمی ئەندرۆید 7ی لەسەرە. كامێرای پشتەوەی 8 میگاپیسكلە و هی پێشەوەی 5 میگاپیكسلە. سیستەمی پەنجەمۆری تێدایە. كێشەكەی 465 گرامە. باترییەكی زۆر بەهێزی هەیە و بە خێرایی شەحن دەبێتەوە.
