مۆبایلی Spinner یش كەوتە بازاڕ

مۆبایلی Spinner یش كەوتە بازاڕ
ماوەیەكە ئامێرێكی یاری نوێی منداڵان هەموو جیهانی گرتۆتەوە، ئامێرێكە كە بە (سپینێر) ناسراوە. لە راستیدا هەمان خولخولەیە كە سەردەمی خۆی منداڵان سوودیان لێوەردەگرت..
ئامێرەكە لەسەرەتادا بۆ منداڵانی تووش بوو بە نەخۆشی ئۆپتیسم بەرهەمهات و دواتر وەك دەڵێن بۆ كەمكردنەوەی دڵەراوكێ و سترێسە..
لەم ماوەیەدا مۆبایلێك بەرهەم هاتووە كە بە مۆبایلی «فیجیت فۆن» ناسراوە كە جگە لەوەی مۆبایلە وەك (سپینێر)یش دەتوانی بیسوڕێنی..
ئەم مۆبایلە لەلایەن كۆمپانیای Chilli Internationalەوە بەرهەم هاتووە. جگە لە سوڕاندن و خولاندنەوە هیچ تایبەتمەندێكی بەهێزی تێدا نییە، میمۆرییەكەی 8 گیگابایتە و شاشەكەی تەنیا 1.4 گیگابایتە و شەش رەنگی هەیە. هیچ پرۆگرامێكی ئەوتۆشی تێدا نییە و نرخەكەشی تەنیا 20 دۆلارە.
Top