ئاسۆس و نوێترین و گرانبایترین لاپتۆپ

ئاسۆس و نوێترین و گرانبایترین لاپتۆپ
لاپتۆپە نوێیەكەی ASUS دەكرێ لە ریزی باشترین ئامێرە تەكنەلۆجییەكان كە لەلایەن كۆمپانیا ناوبراو بەرهەم هاتوون سەیر بكرێ. لاپتۆپی جۆری ASUS ROG GX800 كە تایبەتە بە كاری گرافیك و نەخشەسازی و یاری ئەلكترۆنی زۆر قورس و وەك شاكارێك دادەنرێ. شاشەی لاپتۆپەكە 18.4 ئینجە. بە كوالیتی نیشاندانی 3840×2160 پیكسل. تەكنەلۆژیای نوێی IPS لە شاشەكەدا بەكارهاتووە.
یەكەی لێكدەرەوەی نەوەی حەوتەمەی ئەنتەل واتە Intel Core i7-7820HK بۆ داندراوە. رامی لاپتۆپەكە 64 گیگابایتە. دوو كارتی گرافیكی زۆر بەهێزی بۆ داندراوە. بەشی داكردن و هەڵگرتنی داتاكان واتە هارد سێ هاردی سەربەخۆ بە سێ سیستەمی جیاوازی بۆ داندراوە هەركام لە هاردەكان 512 گیگابایتن. كێشی لاپتۆپەكە بەقەد كۆمپیوتەرێكی دیسكتۆپ دەبێت واتە نزیكەی شەش كیلۆ.. (5.7). كیلۆگرام. سیستەمی فێنككەرەوەی لە جۆری شلی واتە (مایع) بۆ داندراوە. خێرایی لاپتۆپەكە دەگاتە 4.4 گیگا. كە لە زۆربەی كۆمپیوتەرە دیسكتۆپەكان بەهێزترە. بەڵام رەنگە پێتان سەیر نەبێ گەر بتەوێ لاپتۆپێكی وا بكڕی دەبێ بە زمانی بازاڕی دەفتەرێك دۆلارت لە گیرفاندابێ نرخەكەی 9500 دۆلارە..
Top