چەند رێگایەک بۆ خۆپاراستن لە هاکی ماڵپەڕە کۆمەڵایەتیەکان
•سەرەتا باس لە رێگاکانی هاک بونی ئەکاونتەکانی فەیسبوک وئنستاگرام..هتد دواتر چۆنیەتی خۆپاراستن!
•*یەکەم لەرێگەی لینکی تەزویرەوەیە کە ،نمونە کەسێ لینکێکت بۆ ئەنێرێ یان لە کۆمینت دایناوە یان لەهەررشوینی کە تۆ لینکەکە ئەکەیتەوە یەکسە داوای داخڵ کردنی ئیمەل و پاسۆرد ئەکا لەوانەیە گەر کەسی نەزانی و زۆر شارەزای لە تۆڕەکان نەبێ ئەوا بچی ئیمەیەکەو پاسۆردەکەی داخل بکات و بەم شیوە ئیمەیل وپاسۆردەکەی ئەچیتەوە بۆهاکر ودەتوانی دەست بەسەر ئەکاونتەکەتا بگری ،بەلام سوپاس بۆخوا ئیستا خەلکی زۆر هۆشیار بۆتەوە و وەلەم ریگەیەوە کەم کەس هاک ئەبی! (ئیستاکە فەیسبوک زۆرێک لەو لینکانەی بلۆک کردوە).
•*دووەم ڕێگا ئەوەیە کە یەکێک لە ئامێرەکانمان(مۆبایل یان کۆمپیوتەر) هاککرابن و لەوێشەوە زانیاری سەر ئەکاونتەکەت دزەی پێکرابێ ، لە بابەتی پێشوو باسمان کردوە چۆن خۆتان بپارێزن ( Android# & #IOS ) .
•*رێگەی سێیەم ئەوەی کە لە رێگەی گۆڕيین ودەستکاری کۆدەکانی Cookies وە دەکریت و هاکر دەتوانی بەبێ داخڵ کردنی ئیمەیل و پاس بچێتە ناو ئەکاونتەکنمان ,زۆر لەسەری ناڕۆم ئەمەش لەخوارەوە ڕێگای خۆپاراستنم بۆ داناون.
•*رێگەی چوارەم ئەوەیە کە کەسەکە بچێتە دارکنێت و پارە بدا و لەوێ هاکەر هەیە ئەتوانن بۆی هاک بکەن لە بەرامبەر مەبلەغێک پارە یان بەکارهێنانی ئەو ئامێرانەی IMSI Catcher کە لەیوە دەکردرێن و دواتر هاکر تەنها بە زانینی ژمارەتەلەفۆنی سەر فەیسبوکەکەت ئەتوانی بچیتە ناوی وەدەست بەسەر ئەکاونتەکەتا بگڕێ.
•*ڕێگایەکی تر کە هاکران بەکاری دەهێنن ئەوەیە کە لەریگەی تەخمیناتەوە هەوڵئەدەن بچنە ناو ئەکاونتەکان نمونە بە پاسۆردە ئاسانەکان دەست پی ئەکەن وەک ١٢٣٤٥٦٧٨٩ یان ناوەکەت و ژمارەی وەک ١٢٣ لەدوا دەنوسن یان ژمارەتەلەفۆنەکەت وەک پاسۆرد داناوە بەراستی خەلکی زۆر ئەم هەڵەیە ئەکا بۆیە گەر ئەم پاسۆردانەت داناوە زوو بیگۆرە و شتیک دابنێ کەس نەیا بە فکریدا !!
•*ڕێگای پینجەم ئەو سایت و بەرنامانەی کە بە حساب لایک و فۆلۆو …هتد بۆ زیاد ئەکەن ئەوا لە بەرامبەردا ئەتوانن دەست بگرن بەسەر ئەکاونتەکەت و خۆیان خۆکارانە لایکت پێ ئەکەن و کۆمێنتت پێ ئەنوسن بەبێ ئاگاداری خۆت .
•
•#خۆپاراستن !
•
•1.یەکەم هەنگاو کە زۆر تاکید ئەکەینەوە :، باشترین ڕێگەو دڵنیایەکی زۆر ئەدات بە بەکارهێنەر !!+گەر فەیسبوک بەکاردەهینی ئەوا پێوستە بەشی Tow-factor authentication چالاک بکەی لە ڕێگەی ژمارەکەتەوە پاشان هەر کەویستت داخڵی فەیسبوکت بی داوای کۆد ئەکا کە ئەگەریتەوە بۆ رەقەمەکەت ! +ئەگەر ئینستا بەکاردەهێنی بە هەمان شێوە Tow-factor authentication چالاک بکەی! +لە جیمەیلیش پێویستە بەشی Tow step verification چالاک بکەی بەهەمان شێوە داوای رەقەم ئەکا !�$ئەمانەو زۆری تر هەیە بەلام بەزۆری خەڵک ئەم سێیە بەکاردەهینی.
•2.پێویستە ئەو ڕیگایانە بزانی کە چۆن ئامێرەکەتی لی دەپاریزی (باسم کردوە پێشتر)
•.
3.هەر لینکێک کە نەتزانی چیە و داوای پاسۆردی کرد ئەوا هیچ داخڵ مەکە و لینکەکە دابخەوە!.
• 4.لەناو فەیسبوکەت لە بەشی Privacy کۆتا بەش بەناوی search engines outside بکوژێنەوە واتە Off بکە.
• 5.ڕەقەم مۆبایلەکەت و ئیمەیلەکانت و فرێند و تەنانەت موالیدیش بشارەوە چونکە ئەمانە ریگە خۆشکەرن بۆ تخمیناتی پاسۆرد.
• 6.تکایە ئیستاکە خەڵکی زۆر فێرە کە رسم بڵاو ئەکاتەوە لەناو فەسبوکی بەلام Only me دا ، جا دوایش کە هاک بوو دەڵێ وەی وێنەم کەوتە دەستی خەڵک بۆ وینە بڵاو مەکەرەوە بە ئۆنڵی می لە فەیسبوک .
•7.بەرنامە و سایت بەکارمەهێنە بۆ زیاد کردنی لایکو فۆڵۆ.
•8.پاسۆردی ئاسان دامەنێ هەروەک لەسەرەوە باسم کرد!
• 9.کەسێ نەت ناسی پێویست ناکا یەکسەر ئادەکەی وەرگری . 10. گەر کەسی داوای رەقەمی لی کردی و نەت ناسی مەیدیێ .
**تێبینیەکی بچوک ::: ئەگەر ریپۆرت کرای مەڵێ هاک کراوم و زراوت چێ نا من پێت ئەڵێم تەنها ریپۆرت کراوی**
• تکایە لای خۆت بڵاوی بکەرەوە با زۆرترین کەس لێی سودمەند بێ !!.
• لەهەر هەڵەو کەموکوڕیەکم ببورن !!.
•
• نوسین ئامادەکردنی //Muhammad S. RaniYah
بە ھاوکاری // Edris S. RaniYah
سەرچاوە techeye.org
