کۆمپانیای فەیس بووک بەم زووانە تایبەتمەندێکی نوێ بۆ ماسێنجەری فەیس بووک زیاد دەکات
لە تایبەتمەندیەکەدا ئاماژە بەوەکراوە ، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، فەیسبووک ڕێگە بە سەرجەم براند و کۆمپانیا جیھانییەکان دەدات، کە نامەی سپۆنسەرکراو بۆ بەکارھێنەرانی ماسنجەری فەیسبووک بنێرن و ڕێکلام بۆ کاڵاکانیان بکەن.
وابریارە ، لە داھاتوویەکی نزیکدا، براند و کۆمپانیا جیھانییەکان لە ڕێگەی نامەوە، ڕێکلام بۆ کاڵاکانیان دەکەن، لە بەرانبەر ئەو ڕێکلامەش، پێویستە بڕێک پارە بە فەیسبووک بدەن.
سەرچاوە techeye.org
