دیسان گۆپرۆ و كامێرایەكی نوێ

دیسان گۆپرۆ و كامێرایەكی نوێ
كۆمپانیای گۆپرۆ كە بە كامێرا ئەكشن و جوڵەدارەكانی hero ناسراوە لەم رۆژانەدا نوێترین ڤێرژنی ئەم كامێرایەی خستەڕوو كە بە hero6 ناسراوە. كامێراكە وەك ئەوانەی پێشوو لە سیستەمی ئەندرۆید سوود وەردەگرێ، سیستەمەكەی ئۆتۆماتیكی نوێدەبێتەوە. ئەمە بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی كامێرا نوێیەكەیە:
بە كوالیتی K4 و بە خێرایی 60 فريم لە چركەیەكدا فیلم هەڵدەگرێتەوە.. بەهێزترین سیستەمی دژە لەرینی تێدایە. خێرایی دابەزاندنی فیلمەكان سێ جاران خێراترە چونكە وای-فای 5 گیگای لەسەرە. دژە تەڕبوونە.. لەگەڵ كۆداپتەرەكانی فیلم هەڵگرتنەوە دەگونجێ. بە دەنگ فەرمانەكان جێبەجێ دەكات و پشتیوانی لە 10 زمان دەكات. ئەمانە تایبەتمەندی hero6ی ئاسایی بوون.. ڤێرژنی جۆری fusion توانای فیلم هەڵگرتنەوە بە كوالیتی 5.2 و بە خێرایی 30 فرێم لە چركەیەكی دا هەیە.
Top