هیدفۆنی گوگل وەك وەرگێڕێكی جیهانی

هیدفۆنی گوگل وەك وەرگێڕێكی جیهانی
یەكێكی دیكە لەو ئامێرە دیجیتالیانەی گوگل لەم ماوەیەدا بەرهەمی هێنا، هیدفۆنی «بادز» (pixel buds)ە، ئەم هیدفۆنە گرنگییەكەی لەوەدایە كە وەك وەرگێڕێكی جیهان بۆ وەرگێڕانی زمانەكان سوودی لێوەردەگیردرێ.
هەروەك ئاماژەی پێكرا گوگل ئەمجارە لەم مانگەدا بە دەستی پڕەوە هات و كۆمەڵێك دیاری لەگەڵ خۆی هێنا یەكێك لەوانە هیدفۆنی «پیكسل بادز» ە. هیدفۆنەكە دەتوانێت زیاتر لە 40 زمانی زیندووی جیهان بۆ یەكتر وەربگێڕدرێ.
بۆ وەرگێڕانی زمانی جیاوازی دوو كەس تەنیا پێویستە مۆبایلێكی گوگل پیكسل و هیدفۆنی «بادز»ت هەبێت. لایەنی دووەم پێویستی بەوانە نییە.
هیدفۆنەكە راستەوخۆ لە ئەپلكەیشنی google translate سوود وەردەگرێ. پێویستە پێشتر ئەم ئاپەت لەسەر موبایلی گوگل پیكسل 2 دابەزاندبێ. ئەوكات ئەو زمانەی كە دەتوانی قسەی پێبكەی و زمانی بەرامبەر هەڵبژێری، پاش ئەوە ئیدی هیدفۆنەكە بە ئاسانی زمانەكان وەردەگێڕێ. لە تاقیكردنەوەیەكدا یەكێك لە دوو لایەنەكە رستەیەكی بە زمانی ئینگلیزی دەربڕی، مۆبایلەكە دەستبەجێ بۆ زمانی ئیسپانی وەرگێڕا و تەنانەت لەسەر شاشەكەش نووسی.
رەنگە لەداهاتوودا ئەوە ببێتە وەرگێڕێكی گرنگ و زۆربەی خەڵك سوودی لێوەربگرن.
Top