یەكێكی دیكە لە ئامێرە دیجیتالیە نوێیەكانی گوگل كامێرایەكی تایبەت و سمارتە كە بە گوگل كلیپس google clipsە، ئەم كامێرایە دەتوانێت هەتا 3 كاتژمێری بەردەوام فیلم هەڵبگرێتەوەو پاشان خۆی بەشێوەیەكی سمارت باشترین دیمەنەكانی ناو فیلمەكە بكاتە كلیپێكی زۆر سەرنج راكێش.. كاتێك لە ژوورەوە لەگەڵ ئەندامانی ماڵەوە وێنە دەگرێ كامێرا بەشێوەی سمارت لەنێو سەدان وێنەدا باشترینەكانیان هەڵدەبژێرێ و كلیپێكی لێ ساز دەكات. بۆ هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس دەگونجێت و ئەپێكی تایبەتی لەگەڵدایە دەتوانی بەهۆیەوە دەستكاری كلیپەكان بكەی و یان هاوبەشیان بكەی لەگەڵ دۆستان و نزیكانتان.
كامێراكە بەپێی ئەو وێنانەی دەیگرێت لە ماوەیەكی دیاریكراودا بۆی دەردەكەوێت كام كەس و كام دیمەن لەلایەن بەكارهێنەرەوە گرنگی پێدەدرێ بۆیە بەپێی ویستی بەكارهێنەر كەس و دیمەنەكان دەناسێتەوە.