مۆبایلێك خاوەنی چوار كامێرایە

مۆبایلێك خاوەنی چوار كامێرایە
كۆمپانیای Huawei هەوڵ دەدا خۆی بگەیەنێتە لوتكە و لە ریزی كۆمپانیا مەزنەكانی بەرهەمەێنی مۆبایل خۆی دەبینێتەوە.. لەم دواییەدا نوێترین مۆبایلی خۆی واتە (huawei maimang6)ی بەرهەم هێنا.. مۆبایلێكی تایبەت كە خاوەنی چوار كامێرایە..
مۆبایلەكە خاوەنی پرۆسیسەری 8 ناوەكییە.. شاشەكەی 5.9 ئینجە. كوالیتی نیشاندانی سەرووی فول ئیچ دییە. بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەمانەن، رامەكەی 4 گیگابایتە و 64 گیگابایت میمۆری ناوخۆی هەیە.. هەروەك ئاماژەی پێدرا خاوەنی چوار كامێرایە، دوو كامێرا لە پێشەوە كە كوالیتی نیشاندانیان 13 و 2 میگاپیكسلە ئەوانەی پشتەوەش 16, 2 میگاپیكسلن. سیستەمی ئەندرۆیدی 7ی لەسەرە و كێشی مۆبایلەكە 164 گرامە، باترییەكی زۆر بەرزی هەیە. دوو سیمكارت دەخوێنێتەوە. پەنجە مۆری هەیە.
Top