كۆداپتەری جاڵجاڵوكە بۆ فێربوونی فڕۆكەوانی

كۆداپتەری جاڵجاڵوكە بۆ فێربوونی فڕۆكەوانی
لە جیهانی دیجیتالیدا بازاڕی فڕۆكەی بچووكەكان كە بە ریمۆت كۆنتڕۆڵ كار دەكەن و بە كۆداپتەر ناسراون گەرمە.. توانا و تایبەتمەندییەكانیشیان جیاوازە.. هەروەها قەبارە و ستایلیشیان جیاوازی هەیە. كۆداپتەری جۆری sky viper spider drone كە ستایلەكەی وەك جاڵجاڵۆكە دەچێت بۆ ئەوانەی بیانەوێ لە جیەانی واقیعیدا فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان كۆنتڕۆڵ بكەن گرنگی خۆی هەیە.
كۆداپتەرەكەی نیشتنەوەی ئۆتۆماتیكی و دەستی تێدایە بەكارهێنەر لەراستیدا وەك لە دونیای واقیعی فڕۆكەیەك كۆنتڕۆڵ بكات وایە. هەتا كاتژمێرێك بەبێ شەحن كردن دەتوانێ بفڕێت، جۆرێك دروستكراوە كە ئەگەر لە شوێنێكی بەرزیش یان بەهۆی بایەكی توندیش بكەوێت كێشەیەكی ئەوتۆی بۆ نایەتە پێش.
Top