بەر لەوەی رووبدات تۆماری دەكات
شاشەیەكی 2 ئینجی لەگەڵدایە. ئەم كامێرایە پشتیوانی لە تیشكی سەرووی سوور دەكا و بۆیە لە تاریكیشدا فیلم هەڵدەگرێتەوە.
هەردوو كامێرا پێكەوە فیلم هەڵدەگرنەوە و بە جیا لە دوو میمۆریدا خەزنی دەكات. كۆنترین فیلمە تۆماركراوەكان ئەوكاتەی میمۆری پڕ بێ دەسڕێنەوە. سیستەمی GPS تێدایە، لەكاتی فیلم هەڵگرتنەوە، مەودای رۆیشتن لەگەڵ كات، خێرایی، شوێنەكە تۆمار دەكات.
گرنگترین بەشی كامێراكە ئەوەیە ەەستەوەری G تێدایە واتە كاتێك كە روودان و پێكدادانێك روویدا بەشێوەی سێ رەهەندی دە چركە بەر لە روودان و 20 چركە دوایی روودان رووداوەكە تۆمار دەكات و بە فایلێكی جیای دادەنێ وەك فایلە گرنگەكان..
كاتێك شتێك دەجوڵێت، كامێرا دەست دەكات بە تۆماركردن هەتا ئەو تەنەی بەركامێراكە بجوڵێت فیلم هەڵدەگرێتەوە.
