گەر چاوت بە SSD جۆری Apacer PT920 Commando دەكەوێ لە یەكەم نیگادا وا دەزانی ئەمە وێنەی چەكێكی تایبەتە و بۆ شەڕ سوودی لێوەردەگیرێ، بەڵام لە راستیدا ئەمە SSD واتە ئامێری هەڵگرتن و راگواستنی داتایە.. بۆ هەڵگرتنی داتای زۆر لە هاردی پورتێبڵ، یان لە ەاردی كۆمپیوتەر سوود وەردەگیرێ، بەڵام زیاتر دوو ساڵ دەبێت جۆرێكی دیكە لە هارد واتە SSD بەرهەم هاتووە، كە هەم وزەی كەم دەوێت، هەم داتا زۆرتر هەڵدەگرێت، هەم كێش و قەبارەی كەمە و بە بەراورد بەهارد كەمتر تێكدەچێت..
ئامێری SSD جۆری Apacer PT920 Commando یەكێكە لەم ئامێرانە كە بە رواڵەت وەك چەكی m16 دەچێت، ئەم ئامێرە لەگەڵ سیستەمی NVME1.3 دەگونجێت كە بڕیار وایە ساڵی 2018 بكەوێتە ناو جیهانی سەختە ئامرازەوە. خێرایی هەڵگرتن 2500 مێگابایت لە چركەیەكدا و خێرایی راگواستن 1300 مێگابایت لە چركەیەكدایە. ئەگەر فیلمێكی 4 گێگابایتی بێت لە ماوەی 15 چركەدا دەیگوازێتەوە.