یەكەمین نۆت بووكی هێبریدی تایبەت بە گەیم

یەكەمین نۆت بووكی هێبریدی تایبەت بە گەیم
نۆت بووكی هێبریدی بەو جۆرە كۆمپیوتەرانە دەگوترێت كە لە یەك كاتدا دەبن بە تەبلێت و دەبن بە لاپتۆپ، جیازازیشی لەگەڵ لاپتۆپ لەوەدایە كە یەكجار تەنكترە.
كۆمپانیای Acer نۆتی بوكی جۆری nitro 5 spinی بەرهەم هێناوە. كە نەوەی هەشتەمی پرۆسیسەری ئەنتەلی لەسەرە. بەهۆی ئەوەی تایبەت بەگەیم دروستكراوە كارتی شاشەیەكی زۆری بەهێزی لەگەڵدایە و شاشەكەی بە شێوەی 360 پلەیی دەسوڕێت. شاشەكەی 15.6 ئینجە و لە جۆری IPS و فول ئیچ دییە. رامەكەی 16 گیگابایتە و SSDیەكەی 512 گێگابایتە، چوارچیوەكەی لە ئەلۆمینیۆم دروستكراوە و لە ژێر كیبۆردەكە رووناكییەك هەیە.
Top