پرینتەرێكی وێنە بۆ مۆبایل
پرینتەری بچووكی تایبەت بە وێنەگەلێكن، بەڵام رەنگە پرێنتەری جۆری Prynt لە هەموویان زیاتر كارئاسانی بۆ وێنەكانی سەر مۆبایل بكات. پرینتەرەكە بچووكە و راستەوخۆ لە مۆبایلەكە دەخرێت و دروست لەوكاتەدا كە وێنە دەگری دەتوانی بیخەیە سەر كاغەزی تایبەت بەخۆی.
پرێنتەری Prynt Pocket زیاتر تایبەتە بە موبایلی ئایفۆن لە ئایفۆن 5 بگرە هەتا ئەوانی دیكە. پرینتەرەكە لە كاغەزێكی تایبەت بە وێنە سوود وەردەگرێ خۆی 10 دانەی لەگەڵدایە. هیچ حبرێكی لەگەڵدا نییە، چونكە وەرەقەی وێنەكە تایبەتە و حیبری لەخۆیدایە.
دەتوانی راستەوخۆ وێنەكانی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك فەیسبوك و ئینستاگرام بخەیە سەر كاغەز، هەرچەندە ئەو ئیزنەت پێدەدا بەر لەوەی وێنەكە بخرێتە سەركاغەز دەستكاری بكەی.
پرینتەرەكە سێ رەنگی هەیە، قاوەیی، زەرد و سەوز و بۆ گشت جۆرەكانی ئایفۆن دەبێت.
