مژدەیەك بۆ ئەوانەی ڤایبەر بەكاردێنن
گرفتێك لە پرۆگرامی ڤایبەر لە وەشانەكانی پێشووتردا هەبوو ئەوەبوو كە نەدەكرا ژمارەی مۆبایلەكەت بگۆڕی، واتە نەدەكرا ئەو ئەكاونتەی كردووتەوە بۆ ژمارەیەكی دیكەی بگوازیەوە.. بەڵام لە نوێترین وەشاندا ئەم گرفتە چارەسەر كراوە و بەكارهێنەر بە ئاسانی بێ ئەوەی كە هیچ زانیارییەكی لە ئەكاونتەكەی بسڕێتەوە دەتوانێت بۆ ژمارەیەكی دیكەی بگوازێتەوە.
ئەم تایبەتمەندییە نوێیە نە تەنیا گشت پەیوەندییەكان وەك خۆی دەهێڵێتەوە، بگرە ژمارە گشتییەكان و تەنانەت بەستەكانیش خەزن دەكات، بۆ ئەوەی كە ژمارەكەت بگۆڕی یان ئەكاونتەكەت بگوازیەوە بچۆ سەر بەشی رێكخستنی پرۆگرام و لە بەشی change phone number هەڵبژێرە، كاتێك ئەوەت هەڵبژارد دەپرسێت ئایا تەنیا ژمارەكەت دەگۆڕی یان مەبەستە مۆبایلێكی دیكە بەكار بێنی. پاش دانانی ژمارە و مۆبایلی نوێ گشت زانیارییەكان دەگوازرێنەوە.. بەڵام ئاگادار بەگەر نیازت هەیە لەگەڵ گۆڕینی ژمارە مۆبایل، مۆبایلەكەشت بگۆڕی، دەبێ لەسەرەتادا زانیارییەكانی سەر وایبەرەكەت لە گوگل درایڤدا خەزن بكە، هەرچەندە ئۆتۆماتیكی ئەم كارە لەلایەن وایبەرەوە ئەنجام دەدرێ. پاش دانانی ڤایبەر لە مۆبایلی نوێدا زانیارییەكانی سەر گوگل درایڤ بگوازەوە، لە كۆتاییدا پەیامێك سەربارەت بە گۆڕینی ژمارە بۆ گشت پەیوەندییەكانت دەڕوات.
