مەچەكبەندێكی تایبەت بە نابینایان
دەستبەندی جۆری sunu لە سیستەمی دەنگدانەوەی شەپۆلی دەنگ سوود وەردەگرێ. بەهۆی ئەم سیستەمەوە نابینا بە ئاسانی دەتوانێ رێگای خۆی بدۆزێتەوە. ئەم سیستەمە هەروەك سیستەمی شەپۆلی دەنگی شەمشەمە كوێرە یان راداری فڕۆكەیە.. لەسەرەتادا دەنگێك رەوانە دەكرێ بە گوێدان بە دەنگدانەوەكە مەودای دووری شتەكە دەزاندرێ.. بەهۆی ئەم دەستبەندەوەش دەكرێت مەودای شتەكان هەتا 4 مەتریش دوور بن بزاندرێ.. بۆ نموونە نابینا كاتێك دیوارێكی دوو مەتر لێ دوورە، بەهۆی ئەو مەچەكبەندەوە ئاگادار دەكرێتەوە كە لە دوو مەتری خۆت بەربەستێك هەیە. sunu وەك هەموو ئامێرێكی دیكە شەحن دەكرێتەوە و هەتا 4 رۆژ شەحنەكەی دانابەزێت.
