هاردێكی SSD خێراو بچووك
خێرایی گواستنەوەی داتاكان لەم هاردەدا 540 میگابایت لە چركەیەكدایە، بۆ نموونە دەتوانی ڤیدیۆی K4 تەنیا بە فۆرماتی RAW لەودا زۆر بە ئاسانی دەستكاری بكەی. ئەم هاردە پورتێبڵە چەند جۆری هەیە وەك 250 گیگا، 500 گیگا، 1 ترا و 2 ترابایتی. كێشی هاردەكە تەنیا 51 گرامە.. ئەمەش كێشێكی زۆر كەمە. كۆدی سیكۆرتی هەتا 256 كاراكتەری بۆ دادەنرێ، هەروەها ئەپێكی مۆبایلیشی لەگەڵدایە. هەروەها دوو جۆر كێبڵی تایبەت بە مۆبایل و بە كۆمپیوتەری لەگەڵدایە.
