دەفتەری وێنەی دیجیتالی

دەفتەری وێنەی دیجیتالی
رەنگە كەم منداڵ لە دنیادا ەەبێت چێژ لە كێشانەوەی وێنە وەرنەگرێت، منداڵ بەرلەوەی بیەوێ پیتێك فێربێ حەز دەكا ئەوەی لەناخیدا بە وێنە دەریببڕێ. بەڵام چەندە بۆ منداڵەكە و بۆ سەرپەرشتیارانی منداڵ گرنگ دەبوو كە شوێنێك هەبێت وێنە كێشراوەكانی تێدا رابگرن و یان بۆ كەسانی دیكە بنێرن، بۆ ئەوەی كە وەك یادەوەری بمێننەوە..
دەفتەری دیجیتالی (rocketbook) دەفتەرێكی تایبەت بە وێنەكێشانی منداڵانەیە. لاپەڕەكانی لە مادەیەكی تایبەت دروستكراون كە لەگەڵ ئەوەیدا بە تەڕبوون تێكناچن، بەئاسانیش دەسڕدرێنەوە. پاش كێشانەوەی وێنەكە، ئەوەندە بەسە كە ئاپی تایبەت بە دەفتەرەكە لە مۆبایل یان تەبلێتدا بكەیەوە و وێنەیەك لە نیگارەكێشراوەكە بگری، ئاپەكە بە شێوەی ئۆتۆماتیك كوالیتی وێنەكە باش دەكات و دەستكاری هەندێك شتی دەكات و بۆ شوێنی تایبەت بە خەزنكردن لە ئینتەرنێتدا بەڕێی دەكات. لە ژێر ەەر لاپەڕەیەك حەوت بازنە ەەیە، بەكارەێنەر دەتوانێت ەەر بازنە بۆ سێرڤێرێك یان تۆڕێكی كۆمەڵایەتی تەرخان بكات، هەر بازنەیەك رەنگ بكەی نیگارەكێشراوەكە بۆ ئەو شوێنە بەڕێ دەكرێت.
Top