پرۆگرامێكی گرنگ بۆ دروستكردنی ئەنیمەشن

پرۆگرامێكی گرنگ بۆ دروستكردنی ئەنیمەشن
كاتێك باسی فیلمی جوڵەدار دەكرێت رەنگە بڵێن باشترین و سەركەوتووترینیان 3Dmax یان mayaە، بەڵام لە راستیدا پرۆگرامگەلی دیكە زۆرن لە بوارەوە.. پرۆگرامی blender یەكێك لە بەەێزترین و ئەو پرۆگرامانەیە كە تایبەتە بە ئەنیمەیشن و دیزاینی سێ رەهەندی و كامپۆزیت و دەستكاری كردنی فیلمی ڤیدیۆیی.
زۆربەی یارییەكانی كۆمپیوتەری بەو پرۆگرامە دروست دەكرێن. گرنگترین بەشی پرۆگرامی ناوبراو ئەوەیە كە لەگەڵ هەموو سیستەمێك (ویندۆز، ماك و لینۆكس) دەگونجێت. لەوەش گرنگتر پرۆگرامەكە كراوەیە و پرۆگرامنووسەكان دەتوانن تایبەتمەندی بۆ زیاد بكەن و شتی نوێی بۆ دابنێن. پرۆگرامەكە لە زۆر فیلمی سینەمایش دا سوودی لێوەرگیراوە، بۆ نموونە لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵوكەیی لەو پرۆگرامە سوود وەرگیراوە. بەكارەێنانی پرۆگرامەكە ئاسانە و هونەرمەندان دەتوانن كارەكتەرەكانیان بە ئاسانی بە هۆی پرۆگرامەوە دروست بكەن و جوڵەی پێبكەن. دەستكاری كردنی فیلمەكانیش یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی پرۆگرامەكە..
Top