سكانێری جۆری world pen scan

سكانێری جۆری world pen scan
ئەم سكانێرە هەروەك لەناوەكەی را دیارە وەك سكانێری پێنووس دەچێت، بەڵام بە هەندێك كارای و تایبەتمەندی زیاترەوە.. سكانێرەكە بۆ قوتابیان و خوێندكاران گرنگی خۆی هەیە، لە رێگای بلوتوسەوە بە هەردوو سیستەمی ویندۆز و ماك و مۆبایلەكانی ئەندرۆید و ئایفۆن پەیوەند دەدرێ. گرنگی سكانێری ناوبراو لەوەدایە كە زمانەكانی فەرەنسی، ئینگلیزی، ئیسپانی، ئەلمانی، عەرەبی، چینی...تاد دەناسێ و لەگەڵ ئەوەی كە دەق بەو زمانانە دەخوێنێتەوە هەر لەوكاتەدا بە سوود وەرگرتن لە وەرگێڕی گوگل راستەوخۆ وەریدەگێڕێ بۆ ئەو زمانەی مەبەستتە.
خاڵێكی گرنگی سكانێرەكە ئەوەیە كە بابەتە سكان كراوەكان بۆ پرۆگرامەكانی، ۆرد، ئەكسل، پاوەرپۆینت، دەگوازێتەوە. گرنگییەكی دیكەی سكانێرەكە ئەوەیە كە دەتوانێت بە ئاسانی لە google booksدا دەقەكان بدۆزێتەوە و سكانیان بكات.
سكانێری ئاماژە پێكراو دەكرێت لە خوێندنەوە و وەرگێڕانی لاپەڕەكانی فەیسبوك هاوكاریت بكا و وەریبگێڕێ بۆ زمانی مەبەست، كاتێك مانای وشەیەك نازانێ سكانێرەكە لە ئینتەرنێتدا دەگەڕێ و مانای وشەكەت بۆ دەدۆزێتەوە.
Top