چاوخشاندنێك بەسەر ســـــــــــــــــــــــــــــــكانێرە بچووكەكاندا
ئەوەی لە فرۆشگا و سۆپەرماركێتەكان بۆ خوێندنەوەی باركۆدی كەلوپەلەكان دادەنرێ ئەویش جۆرێكە لە سكانێر، ئەوەی لە فڕۆكەخانەكان و چاودێری شوێنەكان دادەنرێت و مرۆڤ و كەلوپەل دەپشكنن ئەویش جۆرێكە لە سكانێر..
مەبەستی ئێمە سكانێری گواستنەوەی فایل و دۆكیۆمێنتە بۆ سەر كۆمپیوتەر.. لەم دواییەدا سكانێرەكان وەك زۆر ئامێری دیكە تواناكانیان زیاد بوو بەڵام قەوارەیان بچووك بۆوە.. تەنانەت هی وا هەیە بەقەد پێنووسێك.. ئەوەی لەم جارەدا ئاماژەیان پێدەكەین بەشێك لەو سكانێرە بچووك بەڵام تایبەتمەندی و كارایی زۆرانەن كە رەنگە پێویست بكات هەركام لە ئێمە رۆژێك پێویستمان پێیان بێت..
