سایتێك زیاتر لە 14 ملیۆن وتاری زانستی تێدایە

سایتێك زیاتر لە 14 ملیۆن وتاری زانستی تێدایە
دامەزراوەی زانستی ویكی میدیا و پێنج دامەزراوەی دیكەی زانستی پێكەوە سایتێكی گرنگیان كردۆتەوە كە زیاتر لە 14 ملیۆن بابەتی زانستی جۆراوجۆری تێدایە.. نە تەنیا ئەم چەند دامەزراوەیە بەڵكو دواتر 29 چاپەمەنی و گۆڤاری زانستی هاوكاریان كرد و سایتی https://i4oc.org/ بوو بەیەكێك لە دەوڵەمەندترین سەرچاوەی باوەڕپێكراوی زانستی..
ئەوانەی كە خەریكی توێژینەوەن، یان ئەو قوتابیانەی نیازیانە باس و تێزی زانكۆیان بنووسن، پێویستیان بەو سایتە دەبێت.. بەڕێوەبەری سایتەكە دەڵێت ئەوە بۆ یەكەمجارە لە جیهاندا سایتێكی ئەوەندە گرنگ كە بەبێ بەرامبەر خزمەتگوزارییەكانی دەخاتەڕوو دەكرێتەوە.. ئەم سایتە تەواوی زانستی جیهان پێكدێنێ و پێویستت بە هیچ شوێنێكی دیكە نابێت...
Top