پارتێشن بەندی Partition بە واتایەكی دیكە رێكخستن و پارچەكردن و تێكەڵاوكردنی پارچەكانی هاردی كۆمپیوتەر گرنگی تایبەت بە خۆی هەیە، ئەگەر سەیری كۆمپیوتەرەكەت بكەی دەبینی دابەش بووە بەسەر بەشی (C.D.E...) یان چەند بەشی دیكە. پارتێشن كردن هەرچەندە لە خودی ویندۆزیشدا ئەم كارە ئەنجام دەدرێ بەڵام دەستكاری كردنی بە هەڵە دەبێتە هۆی زیانی گەورە.. پرۆگرامگەلێكی تایبەت بە پارتێشن كردنی هارد بەرهەم هاتوون یەكێك لەم پرۆگرامانە MiniTool Partition Wizardە كە بەهۆیەوە دەتوانی هارد رێك بخەی، قەوارەی دوو پارتێشن بكەی بە یەك.. كاركردن بەو پرۆگرامە زۆر ئاسانە شاردنەوەی پارتێشنەكانیش یەكێكە لە بەشە گرنگەكانی پرۆگرامەكە.. پرۆگرامەكە نەك بۆ سیستەمی ویندۆز بەڵكو بۆ لینۆكسیش دەبێت. پرۆگرامەكە لە یەك كاتدا پشیتوانی لە 32 هاردی كۆمپانیاكانی بەرهەمەێنی هارد دەكات...