كاسێتەكانتــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان فڕێ مەدەن

كاسێتەكانتــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــان فڕێ مەدەن
زۆر ئامێر هەن بۆ مرۆڤایەتی مێژوون، بیرەوەرین، یادگارییەكانی تەمەن لەودا نوێدەبنەوە.. راستە لە دایكبوونی ئامێرێكی نوێی دیجیتالی، دەبێتە هۆی مەرگی ئامێرێكی كلاسیكی، بەڵام ئامێرە كلاسیكەكان لە زەین و یادەوەریماندا ناسڕێنەوە، بۆ نموونە ئامێری كاسێت ریكۆردەر، ئەوەی لە زمانی بازاڕیدا پێیدەگوترێ (مسجل) گەرچی نزیكەی دە ساڵ دەبێت بوو بە ئەرشیف و لە هیچ شوێنێك نەماوە بەڵام لە زەینی ئێمەمانان ناسڕێتەوە.
لەم دواییەدا ئامێرێك دروستكراوە بەناوی ELBOW كە بچووكە و دەچێتە ناو یەكێك لە كونەكانی كاسێت، ئامێرەكە ئەركی ریكۆردەر كاسێت ئەنجام دەدات، بە هەندێك تایبەتمەندی نوێوە، دەتوانێت دەستبەجێ لە رێگای بلوتوسەوە كاسێتەكە بكاتە فایلی دەنگی بۆ كۆمپیوتەر بیگوازێتەوە. بۆخۆی سپیكەری تێدایە و دەتوانێت دەنگ بڵاوبكاتەوە. دەتوانێت دەنگی هەر لایەكی كاسێتەكە گوێی لێبگری، یان وەك ریكۆردەرێك كاسێتەكە بۆ پێشەوەو دواوە بەری.
Top