ماوسێكی تایبەتی چەماوە لە لینۆڤۆ
لەم دواییەدا ماوسی جۆری Lenovo N700 بەرهەم هێناوە، ئەم ماوسە بەبەراورد بە ماوسەكانی دیكە جیاوازیەكی زۆری هەیە یەكەم لە ستایلدا، ماوسەكە چەماوەیە و بە سوڕاندنی 180 پلە دەبێتە ماوسێكی تەخت.. سیستەمی بلوتوس و IR هەیە، لەبری دوگمەی سكرول دوگمەیەكی دیكە هەیە لە نێوان هەردوو دوگمەكانی چەپ و راستدا، ئەم دوگمەیە راستەوخۆ دەچێتە سەر لاپەڕەی موزائیكی ویندۆز 8 و 10، بە ئاسانی دەكرێت كۆنتڕۆڵی ئەو بەشە بكەی. دیقەی ماوسەكە 1200ە.
دوگمەكانی لەمسین و پێویستیان بە داگرتن نییە. ماوسەكە دوو باتری قەڵەمی بۆ بەگەڕخستنی دەوێت.
