ئامێرێك بۆ شەحنكردنەوەی باتری

ئامێرێك بۆ شەحنكردنەوەی باتری
شەحنكردنەوەی باتری جۆری AA واتە ئەو باتریانەی كە دەكرێت لە جارێك زیاتر بەكاریان بێنی گرنگی خۆی هەیە، ئەگەرچی زۆربەی كۆنتڕۆڵەكانی ماڵەوە یان ئامێرەكانی وەك كامێرا، زەخت پێو، جەرەسی دەرگا..تاد باتریان دەوێت كەمتر باتری جۆری Ni-Cdیان جۆری Ni-MH بەكار دێنین.. بۆ شەحنكردنەوەی باتری هەرچەندە ئامێری بچووك هەیە كە هەتا 8 باتری و زیاتریش شەحن دەكاتەوە، بەڵام هیچ ئامێرێك وەك ئامێری Eneroid نییە كە دەكرێت زیاتر لە 100 باتریش پێكەوە شەحن بكاتەوە، بەبێ ئەوەی شوێنی تایبەتی هەبێت بۆ دانانی جەمسەرەكانی باتری.. بەڵكو خۆی وەك سندوقێكی بچوك دەچێت و باترییەكان هەڕەمەكی تێداوێی.. بەرزایی ئامێرەكە 8 ئینجە. ئامێرەكە لە دوو بەش پێكەاتووە بەشی سەرەوە باتری شەحن نەكراوەكانی تێداوی و خوارەوەش ئوتۆماتیكی هەر باترییەك شەحن ببێتەوە دەچێتە خوارەوە.. شاشەیەك ەەیە بۆ نیشاندانی ئاستی پڕبوونەوەی باتری و بەكارەێنەر دەزانێت چەندی ماوە باترییەكان شەحن ببنەوە..
Top