هارددیسكی بەهێز و جێگای متمانە
كۆمپانیای (silicon power) یەكێكە لەو كۆمپانیایانەی كە زیاتر چالاكییانەی لە بواری هەڵگرتنی داتاكاندا چڕكردۆتەوە، بەم دواییە چەند جۆرە ەاردێكی بەرهەم هێناوە كە توانا و تایبەتمەندییەكانیان جیاوازە.
هارددیسكی جۆری diamond D30 بەجۆرێك دروست كراوە كە لەبەركەوتن و تێچوونی ئاو كێشەیەی بۆ نەیەتە پێش. هارددیسكی ناوبراو چەند جۆرە قەبارەی بۆ داكردن هەیە وەك 5 ترابایت، 4 ترابایت و 2 ترابایت و 1 ترابایت.. لەگەڵ هەموو سیستەمێكی ویندۆز و لینۆكس و ماك دەگونجێت. كێشی هاردیسكەكە لە 137 گرام ەەتا 242 گرامە.
