فلاش میمۆرییەكی هەمە كارە
كۆمپانیای سیلیكۆن پاوەر جۆرێك لە فلاش میمۆری بەرهەم هێناوە كە لەیەك كاتدا هەم دەبێتە جۆری مایكرۆ USB و هەم جۆری USB-A و هەم جۆری USB-C.
فلاش میمۆرییەكە كە بە جۆری mobile C50 ناسراوە، پتەوە، ئاوی ناچێتە ناویەوە و بە تۆز و خۆڵیش تێكناچێت. قەبارەی هەڵگرتنی داتاكان لەم فلاش میمۆرییەدا 32، 64، 128 گیگابایتە.
