ئامێرگەلێكی زۆر بەرهەمهاتوون كە ئەركیان ئەوەیە لە ناو ئۆتۆمبیلدا هاوكاری شۆفێر بكەن لە ئاگاداركردنەوەی پەیام و پەیوەندییەكان و هەروەها نیشاندانی كەش و هەوا و كۆنترۆڵكردنی بەشی مۆسیقای ناو ئۆتۆمبیل.. یەكێك لەو ئامێرانە ئامێری chrisdrivingassistant-minە، ئەم ئامێرە لە پەنا ئاوێنەی ناو ژوورەوە دەدرێت، بەكارهێنەر دەتوانێت بە دەنگ فەرمانی پێبكات كە گۆرانی بگۆڕێت، یان پەیوەندییەك وەڵام بداتەوە یان ئەو پەیامەی بۆی هاتووە بیخوێنێتەوە. ئامێرەكە بۆ هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلك دەبێت و بە هەر چوار دەوریدا دەسوڕێت.