پاوەربانك یا شەحنی سەفەری، بەو باترییە بچووكانە دەگوترێ كە لەكاتی پێویستدا و ئەوكاتانەی وزە كارەبا نییە دەتوانرێت ئامێرەكانی دیجیتالی پێ شەحن بكرێتەوە. پاوەربانكەكان زیاتر بۆ مۆبایلەكان سوودیان لێوەردەگیرێ، بەڵام لەم دواییەدا پاوەربانكی بەهێز بەرهەم هاتوون لاپتۆپیشیان پێ شەحن دەبێتەوە. پاوەربانكی جۆری B222ی كۆمپانیای acer لەگەڵ ئەوەیدا بچووكە بەڵام لەكاتی پێویستدا دەتوانیت لاپتۆپ شەحن بكاتەوە. هێزەكەی 11400 میلی ئەمپێرە.
كانكتۆر یا بە واتایەكی دیكە سەری كێبڵی زۆربەی لاپتۆپەكانی لەگەڵدایە و بۆ زۆربەیان دەگونجێت. كێشەكەی تەنیا 270 گرمە و بچوكترین پاوەربانكە كە تایبەت بێت بە گشت ئامێرە ئەلكترۆنیە دیجیتالیەكان كە پێویستان بە بارگاوی كردنی باتری بێت.