ئامێرە هۆشمەندەكان چ مۆبایل یان كامێرا یان كاتژمێر یا هەر ئامێرێكی دیكە پێویستی بەوەیە شەحن بكرێتەوە، هەرچەندە كاتژمێرە سمارتەكان شەحنیان كەمتر دەوێت و درەنگ باترییەكەیان دادەبەزێت، بەڵام هەر دەبێ شەحن بكرێنەوە.. لە نێو ئەواندا تەنیا كاتژمێری جۆری sequent نەبێت كە وەك كاتژمێرە كلاسیكیەكان تەنیا بە جوڵەی دەستی بەكار هێنەرەكەی شەحن دەبێتەوە.
كاتژمێری ناوبراو وەك هەموو كاتژمێرە سمارتەكان، دەتوانێت دەستنیشانی پێوانی دڵ بكات، هەروەها سیستەمی تایبەت بە وەرزش كردن و سیستەمی دۆزینەوەی شوێنی جوگرافی و بلوتوس و ئاگادارییەكانی سەر مۆبایل وەك پەیوەندی و كورتەپەیامەكان تێدایە.