سپیكەرێك وێنەی سێلفی پێدەگیرێ
سپیكەری «ستۆرم ترۆپێر» (storm trooper speaker) وەك زۆربەی سپیكەرەكانی دیكە دەكرێت وەڵامی پەیوەندییەكانی پێ بدەیەوە، خاڵێكی سەرنج راكێش لەو سپیكرەدا ئەوەیە وەك دوگمەی وێنەگرتنی كامێراش سوودی لێوەردەگیرێت، پاش ئەوەی لە رێگای بلوتوسەوە لەگەڵ كامێرای مۆبایل یان كامێرای دیكە پەیوەند درا دەكرێت وەك دوگمەی وێنەگرتنی سەر كامێرا بەكاری بەێنی. سپیكەرەكە باترییەكی بەهێزی هەیە و بۆ ماوەی چەندین كاتژمێر پێویستی بە شەحنكردنەوە نابێت.
