بۆ دەستكاریكردنی فیلم پرۆگرامگەلی تایبەت هەن، هەندێك كوالیتی فیلمەكان دەبنە سەرێ و هەندێك تایبەتن بە مونتاژ و هەندێك بۆ دانانی دەنگ...تاد. یەكێك لەو پرۆگرامانەی كە تایبەتە بە دەستكاری كردنی فیلم و لە بواری پارچە و كەتكردنی فیلمدا بەكار دێت پرۆگرامی SolveigMM Video Splitterە، هەروەك لەناوەكەی را دیارە بۆ كەتكردنی ڤیدیۆ درێژەكان و كردنیان بە فیلمی ڤیدیۆ كلیپی بچووك سوودیان لێوەردەگیرێت. پرۆگرامەكە بەكارهێنانی زۆر ئاسانە، پشتیوانی لە زۆربەی فۆرماتەكانی دەنگ و رەنگ دەكات. ئەركی دەستكاریكردن و بە ئاسانترین شێوە ئەنجام دەدات. تەنیا چەند كلیكێك بەسە بۆ ئەوەكەی بەكارهێنەر بگاتە مەبەستی خۆی. بەشێك لە تواناكانی ئەمانەن:
- بەكارهێنانی ئاسانە
- بە چەند كلیكێك ڤیدیۆكان بەش بەش دەكەی.
- خەزنكردنی بەو فۆرماتەی كە مەبەستتە.
- نیشاندانی تەواوی كردارەكان بەر لە تەواو بوون بۆ نەهێشتنی كێشەكان
- پێكەوە دەتوانی چەند پرۆژەیەك ئەنجام بدەی.
- دەتوانی چەند ڤیدیۆ كلیپێك پێكەوە تێك بخەیەوە.