رۆبۆتێك بۆ بژاركــــــــــــــــــــــــــــردنی باخچەكان
لەم ماوەیەدا رۆبۆتێكی بچووك بەناوی Tertill بەرهەم هاتووە كە بەنێو باخچە و كێڵگەكاندا دەخولێتەوەو گژوگیا بێسوودەكان دەڕنێتەوە.
رۆبۆتە بچووكەكە وزەی خۆی لە خۆر وەردەگرێت و دوای شەحنبوونەوەی لە نێو باخچەكاندا دەخولێتەوە و ئەگەر گیایەكی بێسودی دیت بژاری دەكات. لە سەرەتادا دەبێ باخەوانەكە زانیاری سەبارەت بە گیا بێ سوودەكان بداتێ، بۆ ئەوەی كە بیانناسێ، ئەو گیایانەی كە باخەوانەكە پێیوایە نابێ لە باخچەكەدا بڕوێن و بژار بكرێن وێنەكانیان دەدرێت بە ئامێرەكە و دوای ئەوە ەەموو ئەو جۆرە گیایە لەناو دەبات.
