ڤێرژنی سیسته‌می چواره‌می كاتژمێره‌كانی ئه‌پل
له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌پل نوێترین سیسته‌می كاتژمێری ئه‌پل واته WatchOS4ی به‌رهه‌م هێنا. ئه‌م ڤێرژنه كه ره‌نگه له پایزی ئه‌مساڵدا به‌كارهێنه‌ران سوودی لێببینن، تایبه‌تمه‌ندی نوێی تێدایه، بۆ نموونه شاشه و ستایلی كاتژمێره‌كان به‌پێی كاته‌كانی شه‌و و رۆژ و وه‌رزه‌كان ده‌گۆڕدرێن، هه‌روه‌ها ده‌كرێت به ده‌نگ فه‌رمان بكه‌ی. له بواری GPS و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان نوێكاری تێدا كراوه، بۆ هه‌ر وه‌رزشێك پرۆگرامی به‌جیای تێدایه بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانی له‌كاتی ئه‌و وه‌رزشه‌دا چه‌ندت وزه سووتاندووه.
له به‌شی موزیكیشدا گۆڕانكاری كراوه، ده‌توانێت راسته‌وخۆ گۆرانییه‌كان له ئینته‌رنێت وه‌ربگرێت.
