ركابەرێكی نوێ بۆ گوگـل هۆم و ئامازۆن ئیكۆ
بەو فەرمانە دەنگیانەی بەكارهێنەركەی پێی دەكات زانیاری لە ئینتەرنێت وەردەگرێ و مۆسیقی و هەواڵە نوێیەكان بڵاو دەكاتەوە و ئامێرە ەۆشمەندەكانی ماڵەوە كۆنتڕۆڵ دەكات. تایبەتمەندییەكی دیكەی سپیكەری ناوبراو ئەوەیە كە شاشەیەكی لەمسی هەیە، نە تەنیا بە دەنگ بەڵكو بە سەیركردنیش دەتوانی فەرمانی بە سپیكەرەكە بكەی. نەخشەی ناوچەی بەكارهێنەرەكەی لەخۆیدا بە شێوەی ئۆنلاین تۆمار كردووە و ئەگەر پێی بڵێی بە فڵانە شەقامدا بڕۆم رێگا چۆنە دەستبەجێ وەڵام دەداتەوە كە چۆلە یان قەرەباڵغە.
سپیكەرەكە هۆشمەندەكە وردە وردە شارەزای خوو و كرداری بەكارهێنەرەكەی دەبێت و بۆ نموونە كە چوو بۆ دەرەوە پێی دەڵێت چراكانت كوژاندوونەتەوە، یان سپلێتەكە بكوژێنەوە و جا بچۆ دەرێ... ئەمە و چەندین فەرمانی دیكە كە بە مەودای تێپەڕینی زەمان شارەزای دەبێت.
