ئەو پاوەربانكانەی تەنیا بۆ یەكجار بەكاردێن
پاوەربانكەكانیش خۆیان بە كارەبا شەحن دەكرێنەوە و كاركرد و توانا و قەبارەیان جیاوازە، بەڵام رەنگە بۆتان سەیر بێت كە دەڵێین پاوەربانك هەیە تەنیا یەكجار سوودی لێوەردەگیرێ و دواتر فڕێ دەدرێ.. پاوەر بانكی جۆری (Powrtabs) لەم جۆرە پاوەربانكانەیە. ئەم پاوەربانكانە لە سێتی، سێ دانەیی، شەشی، و دوازدە دانەیی دایە، هەر دانەیەك دەتوانێ چوار هەتا پێنج كاتژمێر وزە دابین بكات. پاوەربانكەكان بچووكن و لە بەركدا جێگایان دەبێتەوە.
