سامسۆنگ فراوانترین شاشەی تایبەت بە پرۆگرامەر و گەیمەرەکان دروست کرد
ئەمجارەیان سامسۆنگ شاشەیەکی یەکجار ناوازەی دروست کردوە و جیا لەوەی کە تایبەتمەندی زۆر بەرزی هەیە، فراوانیەکی زۆری پێداوە و شاشەکە کەوانەییە و زۆر گونجاوە بۆ کارکردن لەگەڵیدا بەتایبەت بۆ گەیمەرەکان و پڕۆگرامەکان کە بەردەوام پێویستیان بە مەودایەکی فراوانتر هەیە بۆ ئەوەی زۆرترینی ناوەڕۆکەکان لەبەرچاویان بێت،
ئەم بەرهەمەی سامسۆنگ بریتیە لە شاشەی CHG90 کە رێژەی بینایی شاشەکە بریتیە لە 32:9 و مەودای فراوانیەکەی 49 ئینجی کەوانەییە و پلەی کەوانییەکەی 178 پلەیە.
دەتوانی شاشەکە بەکاربهێنی بۆ چەند شاشەیەک لەیەک کاتدا و کۆمەڵێک کاری ناوازەی پێ ئەنجام بدەی.
سەرچاوە techeye.org
