پرۆگرام گەلێكی زۆر هەیە كە كاریان دروستكردنی كلیپە لە وێنە و فیلمەكانتان یەكێك لەو پرۆگرامانە، پرۆگرامی Story Remixە. كە بەهۆی پرۆگرامەكە دەتوانی ئەلبۆم لە رووداو بیرەوەرییەكانی ژیانتان دروست بكە، خۆی چەندین فەرمانی هەیە بۆ دەستكاری كردنی هۆشمەندانی وێنەكان و جۆرەكانی ئەنیمەیشن. مۆزیكی كلیپەكەش لەلایەن پرۆگرامەكە خۆیەوە ئامادە دەكرێ. ریزبەندی و دانانی ڤیدیۆ و وێنەكان بۆخۆی ئامادەی دەكا، بۆ نموونە ئەگەر بتەهوێ لە كلیپەكەدا چەند كەس هەبن، پرۆگرامەكە دەیانناسێ و لە كۆتاییدا كارەكتەری سەرەكی كلیپەكە دیاری دەكات.