كامێرایەك پاسەوانێكی ئەمنییە

كامێرایەك  پاسەوانێكی ئەمنییە
كامێرای چاودێری گەلێكن، زۆربەی هەرە زۆریان ئەركیان ئەوەیە كە رووداوەكان ئەوانەی رۆژانە روو دەدەن بەر دیدی ئەوان دەكەون تۆمار بكەن.. بەڵام كامێرای چاودێری جۆری Lighthouse لەو جۆرانە نییە، بگرە هەموو شتێكە پاسەوانێكی چاودێرییە.. كامێراكە ئەوەی لە ماڵەوە دەگوزەرێ بە وردی دەیكاتە راپۆرت.. كامێراكە جیاوازی نێوان مرۆڤ و گیانلەبەرانی دیكە دەكا، بۆ نموونە ئەگەر پشیلەیەك بە بەردەمی دا بڕوات ئاژێری مەترسی لێدانا، یەكە یەكە ئەندامانی ماڵەوەش دەناسێ.. دەكرێ لە دوورەوە بە مۆبایلەكەت لە كامێراكە بپرسی «ئەمڕۆ منداڵەكەم چۆ بۆ قوتابخانە« «دایكی منداڵان كاتژمێر 2 چیدەكرد؟» دەستبەجێ فیلمی تایبەت بە پرسیارەكان نیشان دەدا. نە تەنیا ئەوە دەكرێ وای پرۆگرام بۆ دابنێی، ئەوكاتەی منداڵەكەت لە قوتابخانە گەڕاوەئاگادارت بكاتەوە، یان گەر درەنگ هاتەوە پێت رابگەیەنێ. بەڵام بۆ ئەوەی سوود لە گشت خزمەتگوزارییەكان وەربگری دەبێ مانگانە پارەی بەشداربوونت بدەی.
Top