رۆبۆت و چاودێری شوێنە سەوازییەكان

رۆبۆت و چاودێری شوێنە سەوازییەكان
پارك و شوێنە سەوزەكان چ بە پانتایی گەورە وەك پارك و چ بە پانتایی كەم وەك حەوشەی ماڵەكان پێویستیان بەوە هەیە چیمەنی (فریز) ناو سەوزاییەكە جار ناجار دەستێكیان پێدا بەێنرێ و ببڕدرێنەوە.
سەردەمی خۆی ئامێری بچووكی دەستی هەبوو كە ئەو كارەی دەكرد، دواتر ئەو ئامێرانە بوون بە دینەمۆ و مۆتۆر و ئێستاش بەرەو دیجیتالی سمارت رۆیشتوون..
رۆبۆت یا ئامێری miimo یەكێكە لەم ئامێرانە كە لەلایەن كۆمپانیای هۆنداوە بەرهەم هاتووە.
ئامێرەكە سمارت و هۆشمەندە بەشێوەی ئۆتۆماتیكی چیمەن (فریز)ەكان كورت دەكاتەوە. ئەو شوێنانەی كە پێیداهاتووە جارێكی دیكە پێیدا نایەتەوە بۆ ئەوەی كە تێك نەچێت، بۆ هەموو شوێنێك دەگونجێت و لە شوێنی خۆی كە گەیشتە بەربەستێك دەسوڕێتەوە. بۆ گۆرپانی وەرزشی گونجاوترین ئامێرە، چونكە بە جۆرێك فریزەكە دەبڕێتەوە هەمووی لەیەك ئاستدایە.
خاڵێكی گرنگ لە ئامێری miimo دا ئەوەیە كە هەركاتێك یەكێك ویستی لێی نزێكبێتەوە و بیدزێ زەنگی هۆشیاری لێدەدات. دوو جۆری هەیەHRM 310 و HRM520، هەردوو جۆرەكەیان كاتێك بگەن بە شتێك، یان گیانلەبەرێك رادەوەستن و دەگەڕێنەوە، ئەگەر یەكێك ئامێرەكەی دزی دەبێ كۆدی لێبدات و ئەگەر بەهەڵەش لێیبدات ئەوە ئامێرەكە لە كار دەكەوێت.
Top