پرۆگرامێك دیالۆگی فیلمــــەكان دەكاتە ژێر نووس

پرۆگرامێك دیالۆگی فیلمــــەكان دەكاتە ژێر نووس
مایكرۆسۆفت لەم ماوەیەدا بە دەستی پڕ لە كۆنفرانسی ساڵانەی BUILD 2017 بەشداری كرد، یەكێك لەو بەرهەمە گرنگانەی لەو كۆنفرانسەدا خستیەڕوو پرۆگرامی گرنگی Video Indexer بوو، كە بەهۆیەوە دەتوانرێت دیالۆگی ناو فیلمەكان بكاتە دەق و بە دە زمان بڵاوی بكاتەوە. بۆ نموونە فیلمێك بە زمانی چینییە بینەر تێیناگات، بەڵام بەهۆی ئەو پرۆگرامەوە بە ئاسانی دیالۆگەكە دەبێتە بە یەكێك لەو دە زمانەی كە بۆی داندراوە. نە تەنیا ئەم كارە بەڵكو فیلمێكی زۆر بەشێوەی ئۆتۆماتیكی رێكدەخات. بۆ وەرگێڕانی دەقەكانیش لە خزمەتگوزاری وەرگێڕی مایكرۆسۆفت سوود وەردەگرێ كە دەكرێ بڵێین ركابەرێكی جیدیە بۆ وەرگێڕی گوگڵ.
خاڵێكی جێگای سەرنج لەو پرۆگرامەدا ئەوەیە كە روخساری كەسەكان دەناسێتەوە، بۆ نموونە دەتوانی لە ئەكتەرێكی ناو فیلمەكە ئەلبۆمێكی وێنە دروست بكەی، نە تەنیا كەسەكان بەڵكو كەلوپەلەكانیش دەناسێتەوە.
Top