سكاینەری سەرووی تیشكی سوور

سكاینەری سەرووی تیشكی سوور
سكاینەرە سێ لاییەكان وردە وردە لە جیهانی دیجیتالیدا شوێنی خۆیان دەكەنەوە. بەڵام كێشەیەك لە سكاینەرەكاندا هەیە كە سنووردارن، لەم دواییەدا سكاینەرێك بەرهەم هاتووە كە سنووردار نییە و بە سوود وەرگرتن لە تیشكی سوور سكان دەكات و دەتوانێت لە ماوەی چركەیەكدا 36 وێنەی سێ رەهەندی سكان بكات.
سكاینەری جۆری franhofer لە بری لەیزەر سوود لە تیشكی سوور وەردەگرێ، بە جۆرێك شەپۆلێك لە تیشكی نادیار لەو شوێنەی مەبەستیەتی دەیدا. پرۆژكتەری سكاینەرەكە لە هەنگاوەكانی دواتردا كاردانەوەی تیشكەكە بۆ دوو كامێرای سەرووی سوور دەنێرێ و پرۆگرامی سكاینەر لە ماوەی كەمتر لە چركەیەكدا زانیارییەكان وەردەگرن.
سكاینەرەكە بۆ بوارەكانی پزیشكی، ئەندازیاری، وەرزشی و ئەمنییەتی سوودی لێوەردەگیردرێت.
Top