عەلی مەردانی نەمر لە گۆرانییەكدا دەڵێت: «بە دەنگی خۆش بمەێنە جۆش بە بۆنی خۆش بمکە سەرخۆش» ئێستا كاتژمێرێكی هۆشیاركردنەوە بەرهەم هاتووە كە هەم بە دەنگی خۆش و هەم بە بۆنی خۆش لە خەوت هۆشیار دەكاتەوە. ئەگەر ئەوانەی حەز ناكەن بە جەرەسێكی ناخۆش لەخەو هەستن، رەنگە كاتژمێری SensoryWake باشترین ئامێر بێت. كاتژمێرەكە بەو بۆنەی كە حەزی لێدەكەی لەخەوت هەڵدەستێنێ، هەر ئەوەندە بەسە یەكێك لە بۆنەكانی، «نان، پونگ، گوڵ..» لە كاتژمێرەكە بخەی و بۆ كاتێكی دیاریكراو رێكیبخەی، ئامێرەكە هەتا دوو خولەك بۆنەكە بڵاو دەكاتەوە، ئەگەر هەر خەبەری نەبۆوە، ئەوكات گۆرانییەكت بۆ لێدەدا. لە شەویشدا گلۆپی تایبەتی بۆ نووستن هەیە.