بە مۆبایل كارتی بانك بخوێنەوە
وڵاتانی دیكەی جیهان ئەم قۆناغەشیان تێپەڕكردووە، ئێستا بە مۆبایل كڕین و فرۆشتن و مامەڵەی رۆژانە ئەنجام دەدەن، لە سایتەكان و لە رێگای كارتەكانی ڤیزاكارت و مەستەركارت و دەیان جۆرە كارتی دیكە كڕین و فرۆشتن دەكەن..
هەتا لەم دواییەدا ماستەركارت جۆری پەنجەمۆری خستەبازاڕ كە تەنیا بە پەنجەی خاوەنەكەی دەكرێتەوە و بۆ ئەوەی كە ئەمنییەتی زیاتر بێت..
سیستەمی جۆری mPOS ئەویش سیستەمەكە لە رێگای مۆبایلەوە ئەركەكان ئەنجام دەدات، بە جۆرێك كە ئامێرێكی بچووك لە مۆبایلەكە دەخرێت و بەهۆیەوە كارتەكان دەخوێنێتەوە.. هەرچەندە هەتا ئێستا ئەو سیستەمە گشتگیر نەبووە بەڵام زیاتر لە 14 ملیۆن كەس لە جیەاندا لەم سیستەمە سوود وەردەگرن...
