كۆداپتەرەكان بۆ ئەركی سینەمایی و كاری ئەمنییەتی و زۆر ئەركی دیكە رۆڵێكی گرنگ دەبینن.. كۆداپتەرەكان هەم كامێرا هەڵدەگرن و هەم كامێرای تایبەتی خۆیان هەیە، بەڵام كێشەیەك كە هەیانە قەوارەی داكردنی داتاكان لە كامێراكان دا كەمە، وەك كامێرای دەست ناكرێت دەستبەجێ میمۆریەكەی كە پڕ بوو بیگۆڕی.. بۆ نموونە كۆداپتەر لەسەرەوە خەریكی فیلم هەڵگرتنەوەیە، بەڵام لەناكاو میمۆرییەكەی پڕ دەبێت لە كاتێكی وادا چ دەكرێت..
كۆمپانیای سیگیت جۆرێك لە فلای درایڤ بۆ كۆداپتەرەكان بەرهەم هێناوە بەناوی DJI fly drive. ئەم هاردە قەوارەی داكردنی 2 تیرابایتە. راستەوخۆ لە كوداپتەرەكە دەبەسترێت و دژە بەركەوتنێكی بەەێزیشی هەیە ئەگەر بكەوێتە خواریش هیچی لێنایەت.