مۆبایلی هۆشمەند، ئەو نەخۆشییە دروست دەكات

مۆبایلی هۆشمەند، ئەو نەخۆشییە دروست دەكات
بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی دەركەوتووە، مۆبایلە هۆشمەندەكان مرۆڤ تووشی نەخۆشی لەبیر چوونەوە دەكەن. بەپێی توێژینەوەیەك كە لەسەر ژمارەیەك بەشداربوو كە تەمەنیان لە نێوان (16 – 24) ساڵیدا بووە ئەنجامدراوەو تێیدا دەركەوتووە كەزۆری بەكارهێنانی مۆبایلی هۆشمەند دەبێتە مایەی دروست بوونی نەخۆشی لەبیرچوونەوە. پسپۆرێكی نەخۆشییەكانی مێشك لە پەیمانگەیەكی بەریتانی رایگەیاندووە، لەبیرچوونەوە كارێكی ئاسایی و سروشتییە، بەڵام ئەگەر ئەو زانیاریانەمان بیر بچێتەوە كە ڕۆژانە پێویستیمان پێیەتی كارێكی مەترسیدارە بۆ سەر مرۆڤ، بەڵام ئێستا بەهۆی زۆری بەكارهێنانی مۆبایل و ئەنتەرنێت لەلایەن گەنجانەوە حاڵەتی لەبیرچوونە زۆر بووە.

سەرچاوە techeye.org
Top