فەیسبووک کۆمەڵێک مەرجی نوێی زیاد کرد بۆ بڵاوکردنەوەی پۆستەکان

فەیسبووک کۆمەڵێک مەرجی نوێی زیاد کرد بۆ بڵاوکردنەوەی پۆستەکان
یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی کۆمپانیای فەیسبووک بریتیە لە پاک راگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکەی کە هەموو جۆرە توند و تیژی و بیرێکی توند ئاژۆیی ، بۆ ئەم مەبەستەش چەندان مەرجی داناوە بۆ بڵاو کردنەوەی هەر بابەتێک و وێنەیەک یاخود ڤیدیۆکان.
هەرچەندە بەردەوام هەزاران بابەت و وێنە لە فەیسبووک رەش دەکرێنەوە کە لەگەڵ مەرج و یاساکانی فەیسبووک ناگونجێن ، بەڵام لەبەر زۆری بابەتی رۆژانە و بەردەوامی پۆست کردنیان لەلایە گروپ و لایەنەکانەوە، نەتوانراوە بە تەواوەتی بنبڕ بکرێت.

بەڵام ئەمجارەیان فەیسوک بڕیاری داوە کاری زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بکات و هەوڵ بدات ئەم تۆڕە پاک تر رابگرێت بەردەوام لە ژێر چاودێریەکی توند دابێت.
بۆ ئەم مەبەستەش فەیسبووک کۆمەڵێک یاسای نوێی نوسیوەتەوە و بڕیار وایە کار لەسەر ئەم یاسا و مەرجانە بکات و بڕیار دراوە زیاتر لە 4000 کەس دابمەزرێندێن لەلایەن فەیسبووکەوە بۆ پێداچونەوە ئەو ریپۆرتانەی کە بەردەوام دەکرێت دەربارەی بابەتەکان و خێراتر پێداچونەوەیان لەماوەیەکی کەمتر، بەمشێوەیە تەواوی بابەتەکان بەردەوام لە ژێر چاودێری دەستەی دژە توندوتیژی دەبن و ئەگەری بڵاو کردنەوەی پۆستی هاوشێوە کەمتر دەبێتەوە.
لەسەرووی هەموو مەرج و یاساکاندا ، کۆمپانیای فەیسبووک بەردەوام بەکارهێنەرانی ئاگادار دەکاتەو ەکە هەرکاتێک بابەتێکیان دیت کە هەڵگری بیری توند و تیژیە بە هەرجۆرێک لە جۆرەکان بێت ، ئەوا راستەوخۆ بابەتەکە ریپۆرت بکەن بۆ ئەوەی لیژەنەی پەیوەندی دار ئاگادار بن،

سەرچاوە techeye.org
Top