خێراترین كــــامێرای سۆنی

خێراترین كــــامێرای سۆنی
سۆنی بۆ ئەو كەسانەی كامێرای دیجیتالی بەكار دێنن ناوێكی نامۆ نییە. كۆمپانیا ناوبراو لەم ماوەیەدا كامێرای A9 ی بەرهەم هێنا كە بێ ئاوێنەیە و كوالیتی 24 میگاپیكسلە. بەڵام كامێرایەكی خێرایە و بۆ كاری ئەكشن و وەرزشی سوودی لێوەردەگیردرێت.
خودی سۆنی لەبارەی كامێرای A9 دەڵێت «پێشكەوتووترین كامێرای دیجییتالی كە تا ئێستا بەرهەم هاتووە« بەڵام مەبەستی تەنیا كۆمپانیای خۆیانە یان گشت كۆمپانیایەك ئەوە سۆنی دەزانێت مەبەستی چییە.
تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن، 20 فڕێم لە چركەیەكدا بەبێ لەرزین و تێكچوون. دواكەوتنی سوژە (مەبەست) بە خێرایی 60 ئۆتۆفۆكس لە چركەیەكدا. دۆزینەوەی دیمەن (ڤیۆ فایندەر).. ئەو تایبەتمەندییانەی وایكردووە لە كامێراكانی دیكەی هاوشێوەی خۆی پێش بكەوێتەوە.
بۆ كاری فیلم هەڵگرتنەوە، فوول هەستەوەرە، روونی K4ە هەرچەندە لە k6یش نزیك بۆتەوە. شوێنی دوو كارتی SD هەیە بۆیە بەكارهێنەر ەیچ كات تووشی گرفتی میمۆری نابێت. شوێنی دانانی دوو باتری هەیە و هەتا 950 وێنە تووشی گرفت نابی.
Top