لینۆڤۆ فلێكس 11 و تایبەتمەندی باش

لینۆڤۆ فلێكس 11  و  تایبەتمەندی باش
كۆمپانیای لینۆڤۆ بەبەراود بە كۆمپانیای مەزنەكان مێژوویەكی لەمێژینەی نییە بەڵام توانیویەتی هەنگاو بە هەنگاوی ئەوان بروات. لەم ماوەیەدا جۆرێك لە لاپتۆپ – تەبلێتی بەرهەم هێنا كە 360 پلە بە دەوری خۆیدا دەسوڕێتەوە. بەكارهێنەر هەركاتێك نیازی بوو تەبلێتەكە بكات بە لاپتۆپ دەتوانێ شاشەكەی لێبكاتەوە.
تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن: یەكەی لێكدەرەوەی ناوەندی 4، خێرایی 1.2 گێگاهێرتز. رام 4 گێگابایت. میمۆری 32 گێگابایت لەگەڵ دانانی میمۆری دەرەكیش. وای فای. لە هەردوو پۆرتی USB و جۆری mini usb سوود وەردەگرێ.
كامێراكەی جۆری HDیە. هەركاتێك شەحن بكەیەوە ەەتا 10 كاتژمێر دانابەزێت. كێشی تەنیا 1.35 كیلۆیە. ... خاڵی گرنگی تەبلێت –لاپتۆپەكە ئەوەیە كە نرخەكەی بە بە راورد بە تەبلێتی دیكە هەرزانباییە..
Top